سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازى له‌ كونسوڵى توركيا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازى له‌ كونسوڵى توركيا دەکات

سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازى له‌ كونسوڵى توركيا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازى له‌ كونسوڵى توركيا دەکات
0

لایک

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/12/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر، پيرۆزبايى له‌ مه‌ولوود یاكوت كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا له‌ هه‌رێم كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركه‌كەيدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى بۆ ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ یاكوت خۆشحاڵيى خۆى نيشان دا كه‌ وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێم ده‌ستبه‌كار بووه‌، هيواى خواست بتوانێت بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات به‌تايبه‌تى له‌و بواره‌نه‌دا كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگن.

دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.