بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سعودیە رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆناوە، قەدەغەی گەشتکردنی بۆ 16 وڵات راگیراوە.
لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سعوودیە ئاماژەی بەوەداوە کە حکومەتی وڵاتهكهی قەدەغەی گەشتکردنی هاووڵاتییانی بۆ لوبنان، سووریا، ئێران، ئەفغانستان، هیندستان، یەمەن، سۆماڵ، ئەسیۆپیا، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، لیبیا، ئیندۆنێزیا، ڤێتنام، ئەرمینیا، بێلاڕووس و ڤێنزوێلا و تورکیا، راگەیاندووە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە كاتێك هاووڵاتییانی سعوودیە دەچنە دەرەوەی وڵات پێویستە سێ ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت یان نابێت سێ مانگ بەسەر دووەم ژەمی ڤاکسینەکانیاندا تێپەڕ بووبێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کەسانەی مۆڵەتی چوونە دەرەوەی وڵاتیان وەرگرتووە بۆ وهرگرتنی چارەسەر، لە قەدەغەکردنی گەشتکردن بەخشراون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا