وەزیری گواستنەوەی رووسیا دوای چەند کاتژمێرێک لە دوورخستنەوەی لەلایەن سەرۆکی رووسیاوە تەرمەکەی دۆزرایەوە. بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە خۆکوژی بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا بە فەرمانێكی تایبەت ڕۆمان ستارۆڤۆیت، وەزیری گواستنەوەی رووسیای لە پۆستەکەی دوورخستەوە، تەنها دوو کاتژمێر دوای دوورخستنەوەی تەرمی ڕۆمان ستارۆڤۆیت لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە.
دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن لە وەڵامی پرسیاری میدیاکان سەبارەت بە هۆکاری دوورخستنەوەی وتی، بە هۆی خراپی کاروبارەکان و نەبوونی متمانەی تەواو لە هەنگاوەکانی داهاتوو لە ڕێکخستنەوەی گەشتی فڕۆکەخانەکان دوور خراوەتەوە، بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا