میخایلۆ پۆدۆلایک، راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەمیانی خولی دووەمی دانوستانی نێوان شاندی رووسیا و ئۆکرانیا هەردوو وڵاتەکە رێککەوتن لەسەر کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی بۆ هاووڵاتییانی مەدەنی.
وتیشی، “خولی دووەمی گفتوگۆکان کۆتایی هات، بەداخەوە هێشتا ئۆکرانیا ئەو ئەنجامەی بەدەست نەهێناوە کە پێویستی پێیەتی، بڕیار لەسەر کردنەوە و رێکخستنی رێڕەوێکی مرۆیی دراوە و ئاگربەست لە سنووری رێڕەوەکەدا لە نێوان هەردوو وڵات راگەیاندراوە”.
هاوکات، لیۆنید سلۆتسکی، سەرۆکی لێژنەی نێودەوڵەتی لە لێژنەی دۆما (پەرلەمان)ـی رووسیا ئاماژەی بەوەدا، “لە بەرزترین ئاستدا و بەمزووانە ئەگەری چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی کێشەکان هەیە”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی