مارکۆ رۆبیۆ: سەرۆکی ئەمریکا بێ هیوا بووە لە سەرۆکی رووسیا وهیچ هەنگاوێکی جدی لێ نابینێت

مارکۆ رۆبیۆ: سەرۆکی ئەمریکا بێ هیوا بووە لە سەرۆکی رووسیا وهیچ هەنگاوێکی جدی لێ نابینێت

تەممووز 28, 2025 09:13
مارکۆ رۆبیۆ: سەرۆکی ئەمریکا بێ هیوا بووە لە سەرۆکی رووسیا وهیچ هەنگاوێکی جدی لێ نابینێت
0

لایک

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا بێ هیوا بووە لە سەرۆکی رووسیا و هیچ هەنگاوێکی جدی لێ نابینێت، بەم حاڵەش هێشتا دەیەوێت شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا کۆتایی پێ بێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، رێكەوتی ٢٧ـی تەمووزی ٢٠٢٥، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: “دۆناڵد ترەمپ هێشتا دەیەوێت شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا کۆتایی بێت و خوازیارە هەنگاوی جدی لەو بارەیەوە ببینێت”.


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، ئەمە شەڕی ئەمریکا و ترەمپ نییە بەڵام ترەمپ حەزی بە ئاشتییە و دەیەوێت بە زووترین کات شەڕەکە کۆتایی بێت.


ترەمپ چەند جارێک پەیوەندی بە پوتینەوە کردووە و هەوڵی وەستاندنی شەڕی داوە و مارک رۆبیۆش دەڵێت، ترەمپ بێ هیوا بووە لە سەرۆکی رووسیا و هیچ هەنگاوێک و بەرەو پێشچوونێک نابینێت سەرەڕای هەوڵ و پەیوەندییە بەردەوامەکانی.


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا دەست بە جموجۆڵ دەکات و ترەمپ بە ئاشکرا پێی وتووین دەبێت بە هەر نرخێک بێت شەڕ راوەستێت.


ستیڤ وێتکۆف، نێردەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش وتی، دەمەوێت پێش کۆتایی هاتنی گەڕی دەسەڵاتی ترەمپ، ئاشتی لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا ببینیم.

En az 10 karakter gerekli