لە چین ٩٠ کەس بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز گیانیان لەدەستدا

لە چین ٩٠ کەس بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز گیانیان لەدەستدا

ئایار 23, 2026 11:47
لە چین ٩٠ کەس بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز گیانیان لەدەستدا
0

لایک

لە هەرێمی شانیوکسی لە باکووری چین، لانیکەم ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز، ئەوەش بەپێی ئامارێکی نوێکراوە کە میدیا فەرمییەکان بڵاویانکردوەتەوە.

شی جینپینگ، سەرۆکی چین، دوای تەقینەوەی غاز لە کانەکەدا، فەرمانی کرد بە ئەنجامدانی هەوڵی چڕوپڕ بۆ ڕزگارکردنی لێقەوماوان.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین (شینخوا) ڕایگەیاند، تەقینەوەکە درەنگانی شەوی هەینی لە کانی خەڵوزی “لیوشین یو” لە ناوچەی “چین یوان” ڕوویداوە، کە تێیدا ٢٤٧ کرێکار لە ژێر زەویدا خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بوون.

شی داوای لە دەسەڵاتداران کرد کە “هیچ درێغییەک نەکەن” لە چارەسەرکردنی بریندارەکان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن، لە هەمانکاتدا فەرمانی کرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕوداوەکە و لێپرسینەوەی توند بەپێی یاسا.

لی چیانگ، سەرۆک وەزیرانی چین، ئەو ڕێنماییانەی دوپاتکردەوە و داوای بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانی کرد لە کاتی خۆیدا و بە دروستی، لەگەڵ لێپرسینەوەی توند لە کەمتەرخەمەکان.

تاوه‌كو بەیانی ئه‌مڕۆ شەممە میدیا فەرمییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ژمارەی گیان لەدەستدەرەکان بۆ لانیکەم ٩٠ کەس بەرزبووەتەوە.

بەڕێوبەرایەتی خۆجێی باری لەناکاو لە “چین یوان” ڕایگەیاند، كه‌ ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن، لە کاتێکدا لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکار و بارودۆخی رووداوەکە بەڕێوەدەچێت.

En az 10 karakter gerekli