سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە و دوایین پەرەسەندنەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە ئەبووزەبی لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتهوه پێشوازیی لێکرا و دواتر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا، تاوتوێ کران، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی و گەشەپێدانی هەردوولا بگەیەنێت.
ههردوولا دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دۆخی ناوچەکە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچهيی و نێودەوڵەتی، بیروڕایان گۆڕییەوە. لهمبارهيهوه جەختیان لە گرنگیی کاری پێکەوەیی و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش کردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان.
چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.