سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند رێگە نادات ئێران لە رێگەی فشارەکانی لە گەرووی هورمز مەرجەکانی بەسەر واشنتندا بسەپێنێت و هەوڵی تاران بۆ داخستنەوەی گەرووەکەی بە یارییەکی بێسوود ناوبرد. ئاشکراشی کرد دانوستانەکان بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕۆن و تا کۆتایی ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی رێککەوتنی کۆتایی بۆ راگرتنی جەنگ دەدات.
شەممە، ١٨ـی نیسانی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نێو ئۆفیسی ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن ئێران لە رێگەی فشارەکانی لە گەرووی هورمز مەرجەکانی خۆی بەسەر واشنتندا بسەپێنێت.
ترەمپ لە لێدوانەکەیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: “ئێرانییەکان ویستیان کەمێک ‘زیرەکانە’ یاری بکەن و جارێکی دیکە گەرووی هورمز دابخەنەوە، بەڵام ئەوان ناتوانن فشارمان بۆ بهێنن و ناتوانن لە رێگەی ئەو هەڕەشانەوە خاوە وەربگرن.”
سەرەڕای داخستنەوەی گەرووەکە لەلایەن ئێرانەوە، ترەمپ ئاشکرای کرد کە دانوستانەکان نەوەستاون و وتی: ” ئێستا گفتوگۆی زۆر باش لەگەڵ ئێرانییەکان لە ئارادایە”. سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە تاوەکوو کۆتایی ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی دەدات و دەزانێت ئایا هەردوولا دەگەنە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ یان نا.
سەرۆک ترەمپ دووپاتی کردەوە، ئەمریکا ناچێتە ژێر باری هیچ فشارێکی دەریایی و وتی: “ئەوان ناتوانن لە رێگەی گەرووی هورمزەوە مەرجمان بەسەردا بسەپێنن”. ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە سوپای پاسداران هێرشی کردە سەر کەشتییەکی بازرگانی و گەرووەکەی بە رووی کەشتییەکاندا داخستەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا