موجتەبا خامنەیی: درۆنەکانی سوپا وەكو بروسكە بەسەر ئەمریكا و ئیسرائیل دەبارێن

موجتەبا خامنەیی: درۆنەکانی سوپا وەكو بروسكە بەسەر ئەمریكا و ئیسرائیل دەبارێن

نیسان 18, 2026 16:00
موجتەبا خامنەیی: درۆنەکانی سوپا وەكو بروسكە بەسەر ئەمریكا و ئیسرائیل دەبارێن
0

لایک

رابەری باڵای ئێران دەڵێت، هێزی دەریایی سوپای ئێران ئامادەیە تامی تاڵیی شکستی نوێ بە ئەمریکا بچێژێت.

ئەمڕۆ شەممە، ١٨ـی نیسانی ٢٠٢٦، موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە پەیامێكدا بەبۆنەی ڕۆژی (۲۹ فروردین) كە ڕۆژی نیشتمانی سوپایە وتی، سوپای ئێران ئێستا وەک دوو شەڕە سەپێنراوەکەی پێشوو، ئازایانە بەرگری لەو ئاو و خاک و ئاڵایە دەکات کە هی خۆیەتی.

وتیشی، “درۆنەکانی سوپا وەكو بروسكە بەسەر ئەمریكا و زایۆنیستدا دەبارێن و هێزە دەریاییە ئازاکەشی ئامادەیە تامی تاڵیی شکسی نوێ بە دوژمنان بچێژێت”.

En az 10 karakter gerekli