نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە

نیسان 17, 2026 14:16
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە
0

لایک

پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌ ئه‌نتاليا لەگەڵ سەعید خەتیبزادە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆخى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕيان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جەختيان لە گرنگيى به‌رده‌واميى ئاگربه‌ست و گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌ڕ و به‌ديهێنانى ئاشتى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى لە ته‌واوى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. تيايدا جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌و بوارانه‌دا كرايه‌وه‌‌ كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگن.

En az 10 karakter gerekli