سوپای پاسدارانی ئێران رایگهیاند، ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی فڕۆکەوانه ئەمریکیهكه شکستیهێنا و هێزەکانیان توانیویانە فڕۆکەیەکی ئەمریکی تێکبشکێنن کە لە ئاسمانی ئیسفەهان بەدوای فڕۆکەوانێکی بێسەروشوێندا دەگەڕا.
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئهمڕۆ یهكشهممه له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردووه، “دوابەدوای هەوڵە نائومێدەکانی دوژمنی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی دووهمین فڕۆکەوانی جەنگی و هاتنە ناوەوەی فڕۆکەکانی دوژمن بۆ ناوەندی وڵات، لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش (هێزی ئاسمانی، هێزی زەمینی، یەکینەکانی جەماوەری، بەسیج و فەرەج)، ژمارهیهك له فڕۆکەکانی دوژمن لەناوچوون و ئەمریکا جارێکی دیکە توشی شکستێکی زەلیلکەر بو وەک ئۆپەراسیۆنی تەبس”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، بۆ پەردەپۆشکردنی شکستە قورسەکەی، ترەمپ لە تویتێکدا بانگەشەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانی دووهمین فڕۆکەوانهكه دهكات كه له ئێران كهوتووهته خوارهوه، “ترهمپ قومارچییە، ئهوهت له بیر بێت كه خودای لمی تهبهس هێشتا ماوه”.
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران له لێدوانێكدا باسی لهوهكردووه، “هەوڵە نائومێدەکانی دوژمن بە فەزڵی خودای مەزن و هاوکاری ئیلاهی و بە ڕێوشوێنی کاتی و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی جەنگاوەرانی ئیسلام لە سهپای پاسداران، سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران، بەسیجی قارەمان و هێزە ئەمنییەکان شکستیانهێنا لە ڕزگارکردنی فڕۆکەوانە شەڕکەرەکەیان کە کەوتبووە خوارەوە”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “فڕۆکەکانی دوژمن لە باشوری ئیسفەهان خرانە خوارەوە کە دوو هەلیکۆپتەری بلاک هۆک و فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی سی 130 لەخۆگرتبوو، کە لە ئاگری توڕەیی جەنگاوەرە قارەمانەکانی ئیسلامدا دەسوتێن”.