ئیسرائیل: مووشەكێك لە یەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەكەمان كراوە

ئیسرائیل: مووشەكێك لە یەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەكەمان كراوە

نیسان 1, 2026 12:03
ئیسرائیل: مووشەكێك لە یەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەكەمان كراوە
0

لایک

بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، مووشەكێك لە یەمەنەوە ئاراستەی وڵاتەكەیان كراوە و كار بۆ تێكشكاندنی دەكەن، لەكاتێكدا زەنگی ئاگاداركردنەوە لە چەند ناوچەیەكی ئیسرائیل لێدرا و حوسییەكانێش تاكو ئێستا بەرپرسیارییەتیان لە هێرشەكە ڕانەگەیاندووە.

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە مووشەکێکی دەستنیشانكردووە كە لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراوە، و جەختی کردەوە کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی کار دەکەن بۆ تێکشکاندنی (بەرپەرچدانەوەی).

لەلایەكی دیكەوە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل باسیان لە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە کرد لە بئر السبع، عەسقەلان، سدیرۆت و دیمۆنا، لە دوای دەستنیشانکردنی موشەکەکە، هەروەها باسیان لە تێکشکاندنی کرد.

حوسییەکان، کە هاوپەیمانی ئێرانن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوونە ناو جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەوپێیەی مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل كرد وەک پشتگیرییەک بۆ تاران. بەڵام تاكو ئێستا گروپەکە بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی ئەمڕۆ ڕانەگەیاندووە. 

En az 10 karakter gerekli