وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بەغداد دەكەن و سبەی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٩ـی ئاداری ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
وەزارەت ڕاشیگەیاند: سبەی دووشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ دەکرێت.