فەڕەنسا ڕێگە بە ئەمریکا دەدات بنکەکانی بەکاربهێنێت

فەڕەنسا ڕێگە بە ئەمریکا دەدات بنکەکانی بەکاربهێنێت

ئازار 5, 2026 14:26
فەڕەنسا ڕێگە بە ئەمریکا دەدات بنکەکانی بەکاربهێنێت
0

لایک

سوپای فەڕەنسا ڕایگه‌یاند، ڕێگە بە ئەمریکا ده‌ده‌ن بنکەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاربهێنێت و هه‌موو كارئاسانییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ـی ئاداری ٢٠٢٦، سوپای فەڕەنسا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردووه‌، مۆڵەتی بە فڕۆکە ئەمریکییەکان داوە بۆ بەکارهێنانی بەشێک لە بنکەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەکاتی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران.


وتەبێژی ئەرکانی گشتی فەڕەنسا بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی ڕاگەیاندووە، “لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا، بەشێوەیەکی کاتی ڕێگەمان بە بوونی فڕۆکەکانیان لە بنکەکانمان لە ناوچەکە داوە”.


ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئەو فڕۆکانە بەشدارن لە پاراستنی هاوبەشەکانمان لە کەنداو، هه‌موو كارئاسانییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین”.

En az 10 karakter gerekli