ئەرکانی گشتیی سوپای ئێران ڕەتیدەکاتەوە ‘هیچ مووشەکێکیان بەرەو خاکی تورکیا ئاڕاستە كردبێت و ده‌ڵێت، “ڕێز لە سەروەری تورکیا دەگرین”، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاندبوو، مووشه‌كه‌كه له ئێرانه‌وه ئاڕاسته كراوه.
ئەرکانی گشتیی سوپای ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رەتیدەکاتەوە کە “مووشەکێک بەرەو خاکی تورکیا ئاڕاستە کرابێت” و ڕایگه‌یاند، “ئێمە ڕێز لە سەروەری تورکیای دراوسێ دەگرین”.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا دوێنێ چوارشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی لهوهكردوه، مووشه‌كێكی بالیستی كه له ئێرانه‌وه ئاڕاسته‌ی ئاسمانی توركیا كرابو، له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ناتۆوه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست خراوه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له روداوه‌كه هیچ بریندار و گیان له‌ده‌ستدانێكی نه‌بووه، وڵاته‌كه مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆی پاراستووه.