وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی بالیستیکی ئێرانمان تێکشکاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی بالیستیکی ئێرانمان تێکشکاند

ئازار 4, 2026 14:53
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی بالیستیکی ئێرانمان تێکشکاند
0

لایک

ڕاگەیاندنی فەرمی وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە مووشەکێکی بالیستی کە ئاڕاستەی خاکی تورکیا کرابوو، تێکبشکێنن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری کە ئەمڕۆ ٤ی ئاداری ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، مووشەکەکە لە خاکی ئێرانەوە هاوێژراوە و دوای تێپەڕبوون لە ئاسمانی عێراق و سووریا، ڕووی لە ئاسمانی تورکیا کردووە. وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی ناتۆ (NATO) کە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیرکراون، پێشگیرییان لە مووشەکەکە کردووە و لە کاتی گونجاودا تێکیانشکاندووە.

سەبارەت بەو پارچە تەقەمەنییەی کە لە قەزای “دۆرت یۆڵ” لە پارێزگای هاتای کەوتبووە خوارەوە، وەزارەت ڕوونکردنەوەی داوە کە پاشماوەی ئەو مووشەکە بەرگرییەیە کە بۆ تێکشکاندنی ئامانجەکە بەکارهێنراوە و هیچ زیانێکی گیانی یان برینداربوونی لێ نەکەوتووەتەوە.

وەزارەتی بەرگری جەختی کردەوە کە ئیرادەی تورکیا بۆ پاراستنی خاک و هاووڵاتییانی لە بەرزترین ئاستدایە و مافی وەڵامدانەوەی بۆ هەر هێرشێکی دوژمنکارانە پارێزراوە. هەروەها هۆشداریی دایە هەموو لایەنەکان کە دوور بکەونەوە لەو هەنگاوانەی دەبنە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی شەڕ و ململانێکان لە ناوچەکەدا و ڕایگەیاند کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ لە ڕاوێژی بەردەوامدا دەبن.

En az 10 karakter gerekli