بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا

كانونی دووه‌م 29, 2026 12:00
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا
0

لایک

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی کۆمپانیای “ساتینا”ی دەوڵەتی لە ناوچەیەکی شاخاوی نزیک سنوورەکانی ڤەنزوێلا کەوتە خوارەوە. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرجەم ١٥ سەرنشینی فڕۆکەکە کە تیمی فڕۆکەوانی و چەند کەسایەتییەکی سیاسییان تێدابووە، گیانیان لەدەستداوە.

فڕۆکەکە لە جۆری (NSE 8849) بووە و لە شاری کوکوتاوە بەرەو ئۆکانا بەڕێ کەوتووە. هێڵی ئاسمانی ساتینا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تەنیا ١٢ خولەک دوای فڕین و پەیوەندیی فڕۆکەکە لەگەڵ تاوەری چاودێری پچڕاوە و نەگەیشتووەتە شوێنی مەبەست بڕیاربووە سەعات ١٢:٠٥ بنیشێتەوە.

بەرپرسێکی فڕۆکەوانی بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی ڕاگەیاندووە؛ هیچ ڕزگاربوویەک لە ڕووداوەکەدا نییە. لەنێو قوربانییەکاندا “دیۆجینیس کوینتێرۆ” ئەندامی پەرلەمانی کۆڵۆمبیا و “کارلۆس سالسیدۆ” کاندیدی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئازاری کۆنگرێس هەبوون.

فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی شاخاوی و سەختدا کەوتووەتە خوارەوە؛ ئەو ناوچەیە بەوە ناسراوە کە کێڵگەی چاندنی ڕووەکی “کۆکا”ی تێدایە و مەڵبەندی چالاکی گرووپە چەکدارە نایاساییەکانی وەک (سوپای ڕزگاری نیشتمانی – ELN) و چەکدارە جیابووەوەکانی ڕێکخراوی (فارک)ە. تا ئێستا هۆکاری سەرەکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕانەگەیەندراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

En az 10 karakter gerekli