بەهۆی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لە مەکسیک قوربانی لێکەوتەوە

بەهۆی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لە مەکسیک قوربانی لێکەوتەوە

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025 12:19
بەهۆی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لە مەکسیک قوربانی لێکەوتەوە
0

لایک

لە ئەنجامی ترازان و وەرگەڕانی شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر لە ویلایەتی ‘واخاکا’ ی مەکسیک، لانیکەم ١٣ کەس مردن و ٩٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، شەمەندەفەر‌ێکی چوار فارگۆنیی نەفەرهەڵگر، بە ٢٥٠ سەرنشینەوە لە ویلایەتی واخاکا لە هێڵەکەی ترازاوە و سەرجەم فارگۆنەکانی وەرگەڕاون و لە ئەنجامدا ١٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٩٨ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

کلاودیا شینباوم، سەرۆکی مەکسیک، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بە خێرایی خۆیان بگەیەننە ناوچەکە و فریای قوربانییانی ڕووداوەکە بکەون.

هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکان پێشتر، لە ٢٠ـی ئەم  مانگەدا، شەمەندەفەرێک لەسەر هەمان هێڵ، خۆی کێشا بە لۆرییەکی بارهەڵگردا، بەڵام جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

En az 10 karakter gerekli