جومانه‌ غه‌لای: ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ره‌وانه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی كراوه‌

جومانه‌ غه‌لای: ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ره‌وانه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی كراوه‌

كانونی یه‌كه‌م 8, 2025 14:28
جومانه‌ غه‌لای: ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ره‌وانه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی كراوه‌
0

لایک

دوای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی تانه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و وردبینی كردن له‌ سكاڵا تۆماركراوه‌كانی لایه‌ن و هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كانی به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردن، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ده‌ڵێت، دوا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ره‌وانه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی كراوه‌ بۆ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.

ئەمڕۆ دووشەممە، جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بۆ مه‌به‌ستی پەسەندکردن ڕەوانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی کراوە.

جومانه‌ غەلای به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاندووه‌: “کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی بۆ مه‌به‌ستی پەسەندکردن ڕەوانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی كردووه‌ .

راشیگه‌یاند: له‌ ڕۆژانی داهاتوودا دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری كۆتایی خۆی ده‌دات له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان و به‌ فه‌رمی ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن.  

En az 10 karakter gerekli