كۆمیسیۆن روونكردنەوە لەبارەی كاندیدە دوورخراوەکانی هەڵبژاردن دەدات

كۆمیسیۆن روونكردنەوە لەبارەی كاندیدە دوورخراوەکانی هەڵبژاردن دەدات

كانونی یه‌كه‌م 5, 2025 13:45
كۆمیسیۆن روونكردنەوە لەبارەی كاندیدە دوورخراوەکانی هەڵبژاردن دەدات
0

لایک

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی روونكردنەوەی لەبارەی ئەو كاندیدانە بڵاو كردەوە كە لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتنیان بەدەستهێناوە، بەڵام بە بڕیاری لیژنەی دادوەری دوورخراونەتەوە.

حەسەن سەلمان راوێژكاری یاسایی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: كاتێك بە بڕیار كاندیدێك دوور دەخرێتەوە، سەرجەم ئەو دەنگانەشی كە لە هەڵبژاردن كۆی كردۆتەوە بۆ خۆی و فڕاكسیۆنەكەی رەش دەكرێتەوە.

راشیگەیاند: ئەگەر لە كاتی دوورخستنەوەی كاندیدەكەدا ژمارەی دەنگەكان كاریگەری كردە سەر فڕاكسیۆنەكە، ئەوا كاندیدی فڕاكسیۆنێكی دیكە لە شوێنەكەی هەڵدەبژێردرێت و دەچێتە پەرلەمان.

هەروەها راوێژكاری یاسایی كۆمیسیۆن وتیشی: ئەگەر كۆی گشتی ژمارەی دەنگەكان كاریگەری لەسەر فڕاكسیۆنەكە نەبوو، ئەوا دۆڕاوی خاوەن زۆرترین دەنگ هەر لەنێو فڕاكسیۆنەكەدا دیاری دەكرێت و شوێنی كاندیدە دوورخراوەكە دەگرێتەوە و لە شوێنی ئەو كورسییەكی ئەندامێتی پەرلەمان وەردەگرێت.

هاوکات دوێنێ پێنجشەممە جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ژمارەیەكی كەم لە یەكلاكردنەوەی سكاڵاكانی هەڵبژاردن ماوەن و بە ئەگەرێكی زۆر رۆژی یەكشەممەی داهاتوو سەیركردنی سكاڵاكان كۆتایی پێ دێت، دواتریش ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردن رەوانەی دادگای فیدڕالی دەكرێت بە مەبەستی پەسندكردنی.

En az 10 karakter gerekli