نەبەرد عومەر: سبەی کاتژمێر ٦ـی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت

نەبەرد عومەر: سبەی کاتژمێر ٦ـی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت

تشرینی دووه‌م 11, 2025 20:28
نەبەرد عومەر: سبەی کاتژمێر ٦ـی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
0

لایک

بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق، لایەنەکان دەتوانن لە ئێستاوە سکاڵاکانیان بدەن بە کۆمیسیۆن، بە دڵنیاییەوە سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق، دوای تەواو بوونی کاتی دیاریکراوی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، سبەی کاتژمێر ٦ـی ئێوارە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە لایەن کۆمیسیۆنەوە ڕادەگەیەندرێت.

لە بارەی سکاڵای لایەنەکانەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەکو ٧٢ کاتژمێری داهاتوو لایەنەکان دەتوانن سکاڵاکانیان بگەیێنن بە دەستی کۆمیسیۆن، دوای ئەوە سندووقەکان دەکرێنەوە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، لە ئەگەری هەبوونی هەر سەرپێچییەک، سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانی لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد، بە گوێرەی ئامار و تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، کە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستانن، پرۆسەی دەنگدان کاتژمێر ٦:٠٠ـی ئێوارە کۆتاییهات.

En az 10 karakter gerekli