سه‌رۆك كۆماری سووریا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاده‌سپێرێت ڕێوشوێنی ده‌ستبه‌جێ له دژی ئه‌و كه‌سانه بگرنه به‌ر كه پێشێلكارییان له شاری سوه‌یدا كردووه.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، رێكەوتی 15ـی ته‌مووزی 2025، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتوویه‌تی، ئه‌حمه‌د شه‌رع لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردووه و ڕێكار و ڕێوشوێنی ده‌ستبه‌جێ به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرن كه له شاری سوه‌یدا پێشێلكارییان كردووه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌كدا بن.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا به پێویستیشی زانیوه هه‌موو لایه‌ك ڕێگه له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی گشتی و سه‌ربازیدا بگرن.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌رپرسیاریه‌تی ڕووداوه‌كانی پارێزگای سوه‌یدای خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئیسرائیل. ده‌شڵێت، سووریا مافی خۆیه‌تی به هه‌موو میكانیزمێكی یاسایی به‌رگری له سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا وتووشیه‌تی، پاراستنی سه‌رجه‌م هاوڵاتییان له‌ناویشیاندا درووزه‌كان ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه.
لە سێیەمین ڕۆژی شەڕ و پێکدادان لە پارێزگای سوەیدا، شەڕ لە چوار بەرەدا بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتە 116 کەس و 250 کەسیش بریندارە.