سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پێشوازی لە پرۆسەی چەكدانانی رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە دەكات

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پێشوازی لە پرۆسەی چەكدانانی رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە دەكات

تەممووز 12, 2025 16:04
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پێشوازی لە پرۆسەی چەكدانانی رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە دەكات
0

لایک

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی چەکدانان لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە دەکات و ئەم هەنگاوەی بە “هەنگاوێکی مێژوویی گرنگ” ناو دەبات.

لە چوارچێوەی پرۆسەی توركیای بێ تیرۆر بە کردەیی ڕۆژی هەینی، رێكەوتی 11ـی تەمووزی 2025، 30 ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی پەکەکە، 15 کچ و 15 کوڕ، چواریان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی، لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان لە کورەیەکدا سووتاند.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشوازییەکی گەرمی لە ڕاگەیەندراوی، رێكخراوی تیرۆریستی پەکەکە کرد سەبارەت بە دەستپێکردنی پرۆسەی چەکدانان و ئەم هەنگاوەی بە “هەنگاوێکی مێژوویی گرنگ” ناو برد کە دەتوانێت کۆتایی بە ململانێی چەکداری دەیان ساڵە بهێنێت و ئاسۆی ئاشتی لە ناوچەکەدا فراوانتر بکات.

En az 10 karakter gerekli