وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەستەی تەحریر شام لە لیستی تیرۆریستی بیانی دەرهێنرا، بڕیارەکەش دەستبەجێ جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، رێكەوتی 7ـی تەمووزی 2025، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، بە ڕاوێژی لەگەڵ داواکاری گشتی و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە فەرمی بەرەی نوسرە کە بە دەستەی تەحریر شام ناسراوە، لە لیستی تیرۆریستی بیانی دەرهێنرا.
هەروەها ئاماژەشی داوە، لەگەڵ بڵاو بوونەوەی بڕیارنامەکە کە بڕیارە سبەی سێشەممە، رێكەوتی 8ـی تەمووزی 2025، بڵاو ببێتەوە، فەرمانەکە دەستبەجێ جێبەجێ دەکرێت.