تەرمی وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێم بەخاک سپێردرا

تەرمی وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێم بەخاک سپێردرا

حوزه‌یران 11, 2025 15:54
تەرمی وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێم بەخاک سپێردرا
0

لایک

تەرمی کەریم سنجاری، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان – عێراق هێنرایە هەولێر (ئەربیل).

کەریم سنجاری، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕۆژی 10ی حوزەیران بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ تەرمی کەریم سنجاری لە دوبەیەوە هێنرایە هەولێر (ئەربیل)، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر (ئەربیل) مەراسیمێک بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیرەکانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق و زۆرێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان و دیپلۆماتکاران بەڕێوەچوو.

هەروەها دوابەدوای ئەو مەراسیمە کە لە فڕۆکەخانە بەڕێوەچوو، نوێژی پرسە بۆ کەریم سنجاری لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر (ئەربیل) کرا.

دوای ئەنجامدانی نوێژ، تەرمی کەریم سنجاری بەخاک سپێردرا.

En az 10 karakter gerekli