نرخی نەوت بەهۆی بڕیارێكی دادگای ئەمریكا بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەهۆی بڕیارێكی دادگای ئەمریكا بەرزبووەوە

ئایار 29, 2025 10:27
نرخی نەوت بەهۆی بڕیارێكی دادگای ئەمریكا بەرزبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێكەوتی 29ـی ئایاری 2025، نرخی نەوت بەرزبووەوە، دوای ئەوەی دادگای ئەمریکا ڕێگری لە زۆربەی باجەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد، هاوکات بازاڕ چاودێری ئەگەری سزا نوێیەکانی ئەمریکا  لەدژی ڕۆیشتنی نەوتی خاوی رووسیا ده‌كات.

هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 78 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 1.2% و گەیشتە 65 دۆلار و 68 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 78 سەنت 1.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 62 دۆلار و 62 سەنت.

دادگای بازرگانی ئەمریکا بڕیاریدا کە ترەمپ دەسەڵاتی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی باجی سەرتاسەری لەسەر هاوردەکردنی هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەمریکا، دادگا ناچار نەبوو پێداچوونه‌وه‌ به‌ هەندێک باجی تایبەت بە کەرتەکان بکات کە بەپێی یاسایەکی جیاواز بەسەر ئۆتۆمبێل و پۆڵا و ئەلەمنیۆمدا سەپێندرابوون.

ئەو بڕیارە مەترسییەکانی لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزکردەوە، کە نیگەران بوون لە کاریگەرییەکانی باج لەسەر گەشەی ئابووری، بەڵام شرۆڤەکاران دەڵێن، ڕەنگە ئەو یارمەتییە تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتی بێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئیدارەی ترەمپ ڕایگەیاندووە، تانە لە بڕیارەکە دەدات.

En az 10 karakter gerekli