ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بكاته پشووی فه‌رمی، جگە لە وەزارەتی پەروەردە و فەرمانگەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیادرا ڕۆژانى پێنجشەممە 15ـی ئایار و یەکشەممە 18ـی ئایار بکرێنە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان لە بەغداد، جگە لە وەزارەتی پەروەردە و فەرمانگەکانی کە ڕۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەبێت.
ڕاگه‌یاندنی دوو ڕۆژ پشوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه‌یه له به‌غدادی پایته‌خت له ڕۆژانی 15 و 17ـی ئه‌م مانگه‌دا.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، رۆژی 15ـی ئه‌م مانگه کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و 17ـی مانگیش لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت.