سەرۆک وەزیرانی یەمەن دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕایگەیاند

سەرۆک وەزیرانی یەمەن دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕایگەیاند

ئایار 3, 2025 17:14
سەرۆک وەزیرانی یەمەن دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕایگەیاند
0

لایک

شەممە، رێكەوتی 3ـی ئایاری 2025، ئەحمەد عەوز بن موبارەک، سەرۆک وەزیرانی یەمەن ڕایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە ڕەشاد عەلیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی  یەمەن کردووە.

ئەحمەد عەوز بن موبارەک لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، داوا لە خوای گەورە دەکەم سەرکەوتن بە هەرکەسێک ببەخشێت کە شوێنگرەوەم بێت، داواش لە هەموو لایەک دەکەم پشتیوانی لێبکەن و لە دەوری کۆببنەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لەم بارودۆخە سەختەدا کە وڵاتەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو هەوڵێکم دا بۆ گەڕاندنەوەی دەوڵەت و شکستپێهێنانی کودەتای حووسییەکاندا، هەروەها هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدواداچوونی چاکسازی دارایی و ئیداری و ئاوەدانکردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە عەدەنی پایتەختم دا.”

ئەحمەد عەوز وتیشی، “ڕووبەڕووی چەندین کێشە و  ئالنگاری بووەمەوە، ڕەنگە گرنگترینیان بێتوانایی لە بەکارهێنانی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆم بۆ بڕیاردانی پێویست بۆ چاکسازی لە ژمارەیەک دامەزراوەی دەوڵەتدا بێت، هەروەها نەمتوانی گۆڕانکارییە پێویستەکان لە حکوومەتدا بکەم.”

هاوكات باسی لەوەش کرد، “لە دڵسۆزیدا بۆ بەهاکانم و بەو بەڵێنەی کە لە سوێندخواردنەکەمدا بە خودام دابوو، هەورەها لە پەرۆشی خۆم بۆ پاراستنی یەکێتی هەموو پێکهاتەکانی یەمەن و ڕزگاربوون لەم قۆناغە هەستیارەی ئێستا، دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە پۆستەکەم وەک سەرۆک وەزیران پێشکەش دەکەم و دەیخەمە بەردەم ئێوە و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ، هیوای سەرکەوتن بۆ هەرکەسێک دەخوازم کە ڕاسپێردرێت بۆ شوێنی من.”

En az 10 karakter gerekli