ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئەو گروپانەی کە دروزیان لە سووریا کردووەتە ئامانج

ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئەو گروپانەی کە دروزیان لە سووریا کردووەتە ئامانج

نیسان 30, 2025 16:22
ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئەو گروپانەی کە دروزیان لە سووریا کردووەتە ئامانج
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ڕێكەوتی 30ـی نیسانی 2025، ڕایگەیاند، هێرشی کردووەتە سەر ئەو گروپانەی کە دروزیان لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا کردووەتە ئامانج.

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، “سوپا هێرشێکی هۆشدارییان لە دژی توندڕەوەکان ئەنجامدا کە هەوڵی هێرشکردنە سەر دروزەکانیان داوە لە شاری سەحنایا لە باشووری دیمەشق”.

هەروەها ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری وەزیری بەرگری ئیسرائیل کاتزەوە ڕایگەیاندوە، “هێرشمان کردە سەر گروپێکی توندڕەو کە کاریان دەکرد بۆ هێرشکردنە سەر دروزەکان لە باشووری دیمەشق”.

ڕادیۆی ئەرتەش لە بەیاننامەیەکدا ده‌ڵێت، “ئیسرائیل پابەندبوونی قوڵی خۆی بۆ پاراستنی دروزەکان لە سووریا دوپاتدەکاتەوە”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ئیسرائیل هۆشدارییەکی توندی بۆ ڕژێمی سووریا دەرکرد و داوای کرد کە ڕێگری لە هێرشکردنە سەر دروزەکان بکات”.

لایخۆیەوە، ئێلی کۆهین، وەزیری وزەی ئیسرائیل و ئەندامی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل، وتی، “ئێمە لە بەرامبەر هەرکەسێکدا کە هەوڵی زیانگەیاندن بە دروزەکان بدات لە سووریا بێدەنگ نابین”.

En az 10 karakter gerekli