ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، کۆی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی ئازاری ڕابردوو 106 ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 29 نیسان، 2025 بەگوێرەی ئەو ئامارەی کۆمپانیاکە دەرچووە و ئاژانسی هەواڵی شەفەق پێداچوونەوەی بۆ کردووە، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو 106 ملیۆن و 663 هەزار و 211 بەرمیل بووە.
هەروەها لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئازاری ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 104 ملیۆن و 740 هەزار و (398) بەرمیل بووە.
بەپێی ئامارەکانی سۆمۆ، بڕی هەناردەکراو لە کێڵگەی قەیارە یەک ملیۆن و 613 هەزار و 84 بەرمیل بووە، هەروەها لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە بۆ ئوردن 309 هەزار و 765 بەرمیل بووە.