ئەمریكا هێرشی كردە سەر حوسییەكان

ئەمریكا هێرشی كردە سەر حوسییەكان

ئازار 26, 2025 09:51
ئەمریكا هێرشی كردە سەر حوسییەكان
0

لایک

فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی ئەمریکا شه‌وی ڕابردوو زنجیرەیەک هێرشیان ئەنجامدا و چەند ناوچەیەکی یەمەنیان کردە ئامانج، بەتایبەتی لە پارێزگای سەعدە کە قەڵای گروپی حوسییەکانە.

بەگوێرەی میدیای حوسییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا 17 هێرشیان بۆ سەر پارێزگای سەعدە ئەنجامداوە، هێرشه‌كان له‌ بەرەبەیانی ئەمڕۆدا درێژبوونەتەوە بۆ ناحیەی حەرف سوفیان لە عەمران و سنووری سەعدە.

دامەزراوە سەربازییەکانی حوسییەکان لە قوڵایی شاخەکانی قەزای حەرف سوفیانه‌، بەگوێرەی سەرچاوەکانی یامینا، هێرشه‌كان لە قەزای سەحەر و ئەلسالم لە کەتاف چڕبوونەتەوە، جگە لە ناوچەکانی دیکە.

دوێنێ سێشەممە، سەعدە شاهیدی 12 هێرشی ئاسمانی بوو کە دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکانی کرانە ئامانج.

لە 15ـی ئازارەوە ئەمریکا هێرشی ئاسمانی قورسی بۆ سەر حوسییەکان دەستپێکردووە، ئەوانیش ڕایانگەیاندووە، وەڵامیان داوەتەوە بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لە دەریای سووردا.

گروپی حوسییه‌كان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دوا به‌ دوای ئۆپەراسیۆنێک کە, “کەشتییە جەنگییە دوژمنکارەکانی دەریای سوور بە سەرکردایەتی کەشتی فڕۆکەهەڵگری هاری ترومان کردە ئامانج، دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتەکەمان دەستیپێکردووە”.

En az 10 karakter gerekli