ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ڕێكەوتی 4ـی ئازاری 2025، نرخی زێڕ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شداربووانی بازاڕ وریا بوون و ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌وه كردبوو كه باجه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كه‌نه‌دا و مه‌كسیك و چین له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕی سپۆت به ڕێژه‌ی 0.3% دابه‌زی و به 2885.40 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی ئاینده‌ی زێڕی ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی 0.2% دابه‌زی و گه‌یشته 2895.40 دۆلار.
كایل ڕۆدا شیكاركه‌ری بازاڕه داراییه‌كان له كۆمپانیای كاپیتالكۆم ده‌ڵێت، “ئه‌م پاشه‌كشه‌یه به‌شێكه له ڕێكخستنه‌وه‌ی بازاڕێكی فراوانتر كه ده‌توانێت نرخه‌كان پاڵ بنێت بۆ 2700 دۆلار پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی به‌رزبوونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌رده‌وام بێت”.
كایل ڕۆدا باسی له‌وه‌شكردوه، “هه‌نگاوی دابه‌زین تا ئێستا له سێشه‌ممه‌دا كه‌م بوه كه تێكچونی ڕواڵه‌تی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه جیهانییه‌كان و لاوازبونی دۆلاره به‌هۆی ترسی خاوبونه‌وه‌ی له‌ناكاوی گه‌شه‌ی ئه‌مریكا، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كه له شه‌وێكدا گه‌شه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بێت”.