ئەنجامی سەرژمێری دانیشتووانی عێراق ڕاگەیەندرا

ئەنجامی سەرژمێری دانیشتووانی عێراق ڕاگەیەندرا

شوبات 24, 2025 10:33
ئەنجامی سەرژمێری دانیشتووانی عێراق ڕاگەیەندرا
0

لایک

رۆژی 25ـی تشرینی دووەمی 2024، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامى بەرایی سەرژمێرى گشتی دانیشتووانى هەرێمی کوردستان-عێراق و عێراقی بڵاوکردەوە. 

رۆژی 23ـی شوباتی 2025، عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕایگەیاند، رۆژی دووشەممە 24ـی شوبات لە رێوڕەسمێکدا ئەنجام و وردەکارییەکانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق و هەرێم رادەگەیندرێت.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، لە رێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک وەزیر، پەرلەمانتار، پارێزگارەکان، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بریکاری وەزارەتەکان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە ئامادە دەبن.

یەکەم: دابەشکردنی دانیشتووان بەپێی رەگەز:

رێژەی رەگەز: رێژەی رەگەز بۆ هەر 100 مێینە 101 نێر هەیە. ئەمەش دەیسەلمێنێت رێژەی هەردوو رەگەزەکە لە یەکدییەوە زۆر نزیکن.  

دووەم: دابەشبوونى دانیشتووان بەپێی ژینگە:

عێراق: 

شارنشین: 70.17٪ 

گوندشین: 29.83٪

هەرێمی کوردستان-عێراق: 

شارنشین: 84.57٪

گوندنشین: 15.43٪ 

سێیەم: دابەشبوون بەپێی تەمەن: 

عێراق:  

رێژەی دانیشتووانی تەمەن خوار 5 ساڵ: 11.16٪

رێژەی دانیشتووانی تەمەن 5-14 ساڵ: 24.74٪ 

رێژەی دانیشتووانی تەمەن (15-64 ساڵ) تەمەنی کارکردن: 60.44٪ ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق لە چوارچێوەی گەشەی دیموگرافیدا بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تەمەنی کارکردن.

رێژەی دانیشتووانی تەمەن 65 ساڵ بەرەو سەرەوە: 3.66٪ 

هەرێمی کوردستان-عێراق:

رێژەی دانیشتووانی تەمەن خوار 5 ساڵ: 9.92٪

رێژەی دانیشتووانی تەمەن (5-14 ساڵ) تەمەنی کارکردن: 21.76٪ 

رێژەی دانیشتووانی تەمەن (15-64 ساڵ) تەمەنی کارکردن: 63.92٪ 

رێژەی دانیشتووانی تەمەن 65 ساڵ بەرەو سەرەوە: 4.4٪ 

پاشخانی مێژوویی: 

ساڵی 1957: ژمارەی دانیشتووان 6.500.000 ملیۆن کەس

ساڵی 1965: ژمارەی دانیشتووان نزیکەی 9.000.000 ملیۆن کەس 

ساڵی 1977: ژمارەی دانیشتووان 12.000.000 ملیۆن کەس 

ساڵی 1987: ژمارەی دانیشتووان 16.000.000 ملیۆن کەس

ساڵی 1997: ژمارەی دانیشتووان 22 ملیۆن کەس. ئەم سەرژمێرییە هەرێمی نەگرتەوە.

ساڵی 2024: ژمارەی دانیشتووان 46.118.793 ملیۆن کەس

خوێندن: 

رێژەی نەخوێندەواری: رێژەی نەخوێندەواری لە کۆی ژمارەی دانیشتووان (10 ساڵان و زیاتر) لە عێراق 15.31٪ـە و لە هەرێمیش  رێژەکە 16.23٪ دەبێت. 

دابەشبوونى رێژەی خوێندن بەگوێرەى قۆناغەکانى خوێندنى (سەرەتایی-ناوەندی) و جۆری فێرکردن: رێژەی قوتابیانی نێر 51.5٪ و مێینە 48.5٪یە. رێژەی نێوان هەردوو رەگەزەکە لە دەرفەتی پەروەردە و فێرکردن لە یەکدی نزیکە. 

تێکڕای خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی: تێکڕای خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی لە عێراق 88٪ـە و لە هەرێم 93٪یە.

یەکەکانی نیشتەجێبوون:  

یەکەکانی نیشتەجێبوون: ئامارەکان دەیسەلمێنن 72.15٪ی هاووڵاتییانی عێراق خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونن و موڵکی خۆیانە. رێژەکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق 70.16٪یە. 

دابەشبوونى دانیشتووان بەپێی دۆخی هاوژینی: 

عێراق: 

سەڵت: 41.6٪

خێزاندار (نێر و مێ): 54.01٪

تەڵاقدراو (نێر و مێ): 1.28٪

هەرێمی کوردستان-عێراق

سەڵت: 41٪

خێزاندار (نێر و مێ): 55.83٪

تەڵاقدراو (نێر و مێ): 0.66٪

En az 10 karakter gerekli