یەحیا سەریع: پێگەیەكی سوپای ئیسرائیلیمان كردووەتە ئامانج

یەحیا سەریع: پێگەیەكی سوپای ئیسرائیلیمان كردووەتە ئامانج

كانونی یه‌كه‌م 26, 2024 09:00
یەحیا سەریع: پێگەیەكی سوپای ئیسرائیلیمان كردووەتە ئامانج
0

لایک

یەحیا سەریع، وتەبێژی حـ.ـووسییەکانی یەمەن رۆژی سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، پێگەیەکی سوپای ئیسرائیلییان لە بەندەری یافا لە تەلئەڤیڤ بە مووشەکێکی بالیستی کردووەتە ئامانج.

وتەبێژەکەی حـ.ـووسییەکان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان “بەتەواوی بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەڕەنگێزییەکانی ئیسرائیلی-ئەمریکی-بەریتانی” ئامادەن. 

هەمان رۆژ، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، شکستییان بەو هێرشە هێناوە کە لەلایەن حـ.ـووسییەکانی یەمەنەوە کراوە. 

سوپای ئیسرائیل هەروەها دەڵێت، مووشەکەکە کاژێر 02:00ـی بەیانی بە کاتی تەلئەڤیڤ ئاراستە کراوە، بەوهۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری ئیسرائیل لێیداوە. 

دەزگای فریاگوزاری سەرەتایی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی ژنێک. 

هێرشە مووشەکییەکە دوای رۆژێک لە هێرشێکی دیکەی درۆنی حـ.ـووسییەکان هات کە بە دوو درۆن هێرشیان کردە سەر شاری تەلئەڤیڤ و ئەشکیلۆنی ئیسرائیل. 

En az 10 karakter gerekli