كەوتنی بەشار ئەسەد خواست لەسەر لیرەی سووری زیادكردەوە

كەوتنی بەشار ئەسەد خواست لەسەر لیرەی سووری زیادكردەوە

كانونی یه‌كه‌م 15, 2024 10:41
كەوتنی بەشار ئەسەد خواست لەسەر لیرەی سووری زیادكردەوە
0

لایک

کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر(ئەربیل) بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند،”کڕیارانی لیرەی سووری لە زیادبووندان و ئەمڕۆ نرخی یەک ملیۆن لیرەی سووری بەرامبەر بە 500 هەزار دینارە، لە کاتێکدا  لەرۆژانی پێش کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد یەک ملیۆن لیرە بە 100 هەزار دینار بوو.”

لە ناوخۆی سووریا بەهای یەک ملیۆن لیرە بە 150 هەزار دینارە، واتە لە هەرێم لیرەی سووری بە نزیکەی پێنج هێندەی نرخەکەی بەراورد بە ناوخۆی وڵاتەکە دەفرۆشرێت .

کەیفی خۆشناو، هۆکاری زیادبوونی خواست لە سەر لیرەی سووری، بۆ دەرچوونی وڵاتەکە لە دۆخى سەختی ساڵانى رابردوو و بوونى ئومێد لەسەر داهاتووى وڵاتەکە گەڕاندەوە.

لەبازاڕی دراوەکانی هەولێر(ئەربیل) و سلێمانی بەر لە گرژییەکان و لەماوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، یەک ملیۆن لیرەی سووری 50 هەزار دینار بوو، پاشان لەسەرەتای دروستبوونی گرژییەکان بە100 هەزار دینار فرۆشراوە، لەرۆژی کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد گەیشتە 300 هەزار دینار.

En az 10 karakter gerekli