باسم عەوادی: هەر هێزێك هێرش بكاتە سەر عێراق، دەرگای دۆزەخ بە ڕوویدا دەكەینەوە

باسم عەوادی: هەر هێزێك هێرش بكاتە سەر عێراق، دەرگای دۆزەخ بە ڕوویدا دەكەینەوە

كانونی یه‌كه‌م 10, 2024 08:29
باسم عەوادی: هەر هێزێك هێرش بكاتە سەر عێراق، دەرگای دۆزەخ بە ڕوویدا دەكەینەوە
0

لایک

دوێنێ دووشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، باسم عەوادی وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند: سووریا بە قۆناغەكانی دوای 2003ـی عێراق تێپەر دەبێت، وتیشی: عێراق دەستوەردانی سەربازیی لە سووریا نەكرد و بژاردە و بڕیاری كۆتایی بۆ گەلی ئەو وڵاتە جێهێشت، دەشڵێت، هیچ پاڵپشتییەكی دارایی، هەواڵگری و سیاسی سووریامان لە دژی پێكهاتەیەكی دیاریكراوی ئەو وڵاتە نەكردووە.

عەوادی دووپاتیشیكردەوە، رەنگە گرووپە چەكدارەكان لە رێگەی پیلانگێڕییەوە عێراق بە ئامانج بگرن. وتیشی، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی وڵاتانی عەرەبی فراوان لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەبارەی دۆخی سووریا بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی حکوومەتی عێراق دووپاتیشیكردەوە، بەرگریی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەكەن.

لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداریی لە دابەشبوونی سووریا دا و ڕایگەیاند، هەنگاوێكی مەترسیدارە و كاریگەری بۆسەر كۆی ناوچەكە دەبێت .

وتیشی: هەر هێزێك هێرش بكاتە سەر عێراق، دەرگای دۆزەخ بە ڕوویدا دەكەینەوە. 

En az 10 karakter gerekli