300 ھێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە حەما لەلایەن ڕژێمی سووریاوە كوژراوە

300 ھێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە حەما لەلایەن ڕژێمی سووریاوە كوژراوە

كانونی یه‌كه‌م 5, 2024 14:32
300 ھێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە حەما لەلایەن ڕژێمی سووریاوە كوژراوە
0

لایک

ئاژانسی هەواڵی سووریا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ڕژێمی سووریا دژی ھێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە لادێکانی باکوری حەما، توانیویانە 300 سەرباز بكوژن.


بڵاویشیكردوەتەوە؛ کە بەدرێژایی هێڵەکانی شەڕکردن لە لادێکانی باکووری حەما هێزەكانی وڵات جێگیرکراون كە لە بەیانییەوە ڕوبەڕووبوونەوەی توندیان لەگەڵ ھێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئەنجامداوە.


ئاژانسی هەواڵی سووریا ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرجەم بەرەكانی شەڕ، هێزەکانی سوریا بەبەكارهێنانی تۆپخانە و موشەک و فڕۆکە زیاتر ئەو ناوچانە بەئامانج دەگرێت كە ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارەكان کۆدەبنەوە تیایدا.

En az 10 karakter gerekli