سودانی: هەڵبژاردنێکی  بێگەرد و ئازاد لە هەرێم بەڕێوە بچێت

سودانی: هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد لە هەرێم بەڕێوە بچێت

تشرینی یه‌كه‌م 12, 2024 15:34
سودانی: هەڵبژاردنێکی  بێگەرد و ئازاد لە هەرێم بەڕێوە بچێت
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،جەخت لەوە دەکاتەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت پاک و بێگەرد بێت و گەرنتی پاراستنی دەنگی دەنگدەران بکرێت.

هەروەها ئەمڕۆ شەممە  نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بڵاوەیکردەوە،سودانی لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی کردەوە،دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیی و بەشێوەیەکی  پاک و بێگەرد بێت و گەرنتی پاراستنی دەنگی دەنگدەران بکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت لە رۆژی ٢٠ـی ١٠ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، ئەوەش بۆ هێنانەدی خواستی هاوڵاتیانی هەرێمە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت پارێزگاری لە دەنگی دەنگدەرانی هەرێم بکرێت و هەموو رێکارە پێویستەکان ئەنجامبدرێت بۆ بەڕێوەچوونی ئەو پڕۆسە دیموکراسییە گرنگە.

هەڵبژاردنەكە بەپێی پارێزگاكان بەشێوەی چوار بازنە بە سەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامدەدرێت.

En az 10 karakter gerekli