كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌دوای په‌سه‌ندكردنی لیستی ناوی كاندید و قه‌واره‌كان، واده‌ی ئه‌نجامدانی بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق دیاریده‌كرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كۆمسیاران لیستی ناوی كاندید و قه‌واره سیاسییه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات، واده‌ی دیاریكراوی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاوپهیمانیهكان و كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ساڵی 2024 ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌لایه‌ن به‌شێك له‌كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردوه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆشداریده‌دات و ده‌ڵێت، “هه‌ر كاندید و لایه‌نێك پێش واده‌ی فه‌رمی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه، ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان سزاده‌درێت”.
به‌گوێره‌ی دواین مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، بڕیاره رۆژی 18ی مانگی (تشرینی یەكەم) پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و رۆژی 20ی هەمان مانگیش هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.