وتەبێژى كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، پارته‌كان، كاندیدی پێكهاته‌كان و سه‌ربه‌خۆ ده‌ستپێده‌كات و ده‌شڵێت، “له 8 تا 13ی حوزه‌یران ده‌رگای خۆكاندیدكردن ده‌كرێته‌وه”.
جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، له 8ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستده‌كه‌ن به تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، پارته‌كان، كاندیدی پێكهاته‌كان و كاندیدی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و پڕۆسه‌كه تا 13ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاربوو رۆژی 10ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی بایكۆتی پارتی و پێكهاته‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كه دواخرا و تائێستا دیارنییه كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام كۆمسیۆن ده‌ڵێت، پێشنیاری كردووه رۆژی 15ی 9 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت.