دواهەمین کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بۆ وڵاتی سعوودیە بەڕێده‌كه‌ون.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی6ی2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ دوا کاروانی حاجییانی هه‌رێمی کوردستان لە ڕێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بەرەو سعوودیە بەڕێدەکەون.
به گوێره‌ی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، تا ئێستا چوار هەزار و 340 حاجی هه‌رێمی کوردستان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە وڵاتی سعوودیە و ئەمڕۆش دواهەمین کاروانی حاجییان بەڕێده‌كه‌ون کە ژمارەیان 345 حاجییە.