وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیستی مووچه‌ی مانگجی ئازاری 2024ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی ره‌وانه‌ی به‌غداد كرد، بڕیاریشه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه وردبینی له لیسته‌كه‌دا ئه‌نجامبدرێت و بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی ئه‌و مانگه بۆ هه‌رێم بدرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی میدیای نزیک لە پارتی، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، دوای چه‌ند رۆژێك له ئاماده‌كردنی، لیستی مووچه‌ی مانگی ئازاری سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی ره‌وانه‌ی به‌غداد كردووه، بڕیاریشه له‌سبه‌ینێوه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وردبینی له لیسته‌كه‌دا ئه‌نجامبدات و بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگی سێ بۆ هه‌رێم بدرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌و لیسته‌ی بۆ به‌غداد نێردراوه، ناوی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نی و سه‌ربازیه‌كان له‌خۆده‌گرێت.