وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه كرایه سه‌ر مۆسكۆ و ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه و راشیگه‌یاند، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی خۆی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا هه‌ڵبگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئێمه به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له گه‌ڕه‌كی كرۆكوس سیتی رووسیای كرده ئامانج و بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و برینداری لێبكه‌وێته‌وه”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی بۆ حكومه‌تی رووسیا و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌ربڕی و هیوای چاكبونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان، “هه‌ڵوێستی پته‌وی خۆی دووپاتكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتی خۆی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا هه‌ڵبگرێت، له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان به هه‌موو فۆرم و جۆره‌كانیه‌وه”.
ئێواره‌ی دوێنێ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به جلوبه‌رگی گوله‌نه‌بڕه‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان له شاری مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا و ده‌سترێژی گولـله‌یان كرده سه‌ر ئاماده‌بوانی هۆڵه‌كه و زیاتر 60 كه‌سیان كوشت و ده‌یانی دیكه‌شیان برینداركرد.