وتەبێژی حکومەتی هەرێم: نازانم حکومەتی هەرێم دەبێت چی تر بکات بۆئەوەی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: نازانم حکومەتی هەرێم دەبێت چی تر بکات بۆئەوەی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

ئاب 4, 2023 13:42
وتەبێژی حکومەتی هەرێم: نازانم حکومەتی هەرێم دەبێت چی تر بکات بۆئەوەی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم هەموو شتێکی پێویستی لە نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕادەستی حکومەتی عێراق کردووە، بەڵام حکومەتی عێراق پابەندی رێکەوتنەکە نەبووە و دەشڵێت، “وتەبێژی حکومەتی هەرێم: نازانم حکومەتی هەرێم دەبێت چی تر بکات بۆئەوەی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ئێمە ئەوەی لەسەر شانمان بووە لە قەزیەی داهاتی ناوخۆ، داهاتی نەوت لە پێدانی هەموو تەفاسیلات و بەرچاو ڕوونیەک کردومانە، حکومەتی عێراقی هەموو داواکاریەکانی جێبەجێکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، بەڵام دەبێت حکومەتی عێراقی ئیلتیزام بکات بە پرۆژە یاسای بودجەوە کە لە پەرلەمانەوە دەرچووە”.

وتیشی، “ئەمە لە قاڵبدانی هەرێم نییە، بەڵکو غەدرێکە لە فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە کاتێکدا هەرێم تەواوی ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێ کردوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “نازانم حکومەتی هەرێم دەبێت چی تر بکات بۆئەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت، هیوادارین حکومەتی عێراق چیتر ئەم بابەتە نەکاتە کارتێکی سیاسی و فشارێک بۆ برسی کردنی خەڵکی هەرێم، ئێمە نیەتێکی باش نا بینین لە پشت ئەم با بەتەوە”.

دەشڵێت، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، پشت بە داهاتی ناوخۆ دەبەستێت، لە ڕێگەی داهاتی ناوخۆوە ئەو بابەتە چارەسەر دەکات”.

سەبارەت بەوادەی چارەسەری کێشەی موچەخۆران و فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان، پێشەوا هەورامانی رایگەیاندوە، “تا حکومەتی عێراق ئیلتیزام نەکات بە پرۆژە یاسای بودجەوە، ئەم کێشەیە چارەسەر نابێت، دۆزینەوەی بەدیلی نەوتیش یەکێک بووە لەو کارانەی لەم کابینەیەدا کاری لەسەر کراوە، بەڵام کاتی دەوێت تا سەرچاوەیەکی بەهێزی داهات دروستبکەین، بەتایبەت تەرکیزمان لەسەر کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاریە، بەڵام ئەوانە بە ساڵیک و دوو ساڵ نابنە سەرچاوەیەکی داهات کە پێویستیت بە داهاتی نەوت نەمێنیت، بەڵام دەتوانن یارمەتیدەربن و پلانەکەش بەوجۆرەیە ئەم کەرتانە ئەوەندە بەهێز بن، کە کاریگەری نەوت لەسەر ئێمە زۆر دیار نەبێت”.

En az 10 karakter gerekli