وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: وەک بەڵێنمان دابوو لە رۆژانی جەژندا، 16 بۆ 17 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان بدەین، پێدانی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیە بووە:
-هەولێر 18 کاتژمێر و نیو
– سلێمانی 20 کاتژمێر
– دهۆک 20 کاتژمێر
– هەڵەبجە 20 کاتژمێر
– گەرمیان 21 کاتژمێر
سەبارەت بە پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە سیستەمی پریپەید، وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەیان روونکردووتەوە، کە بەمەبەستی دابینکردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتییان، دەیانەوێت سیستەمی پریپەید بۆ شارەکان دابین بکەن و “ئەو شوێنانەی ئێستا کارەبایان کراوەتە ئەم سیستەمە، 24 کاتژمێر کارەبایان هەیە”.