دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 77 دۆلار و 59 سەنت و رۆژەکەی بە 73 دۆلار و 71 سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:22، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بە رێژەی لەسهدا 0.24 دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە 73 دۆلار و 53 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە 69 دۆلار 33 سەنت فرۆشرا.
لاوازی داتاکانی پەیوەندیدار بە ئابووری چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهان زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا، بە بوونە هۆی ئەگەری کەمبوونەوەی داواکاری لەسەر نەوت و ناڕوونییەکان لەبارەی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەس کە لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت (ئۆپیک) و ژمارەیەک لە وڵاتانی هەناردەکەری نەوتی دەرەوەی ئەو رێکخراوە پێک هاتووە و کۆتایی هەفتە کۆدەبێتەوە رۆڵیان هەیە لە دابەزینی نرخی نەوتدا.
لە لایەکی دیکەیشەوە گەیشتنی هەواڵی ئەرێنی لەبارەی قەیرانی سنووردارکردنی قەرز لەلایەن ئەمریکاوە کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهان، رۆڵی هەیە لە سنووردارکردنی دابەزینی نرخی نەوتدا.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 73 دۆلار و 78 سەنت بۆ 73 دۆلار و 89 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 73 دۆلار و 45 سەنت بۆ 73 دۆلار و 23 سەنت بمێنێتەوە.