وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند، بۆ لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت لە سایلۆکان، جوتیاران دەتوانن گەنمەکانیان راستەوخۆ بەرهەمەکانیان تەسلیمی سایلۆکان بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی ئایاری 2023 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
تاڵەبانی رایگەیاند، “بۆ لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت لە سایلۆکان، جوتیاران دەتوانن گەنمەکانیان راستەوخۆ بەرهەمەکانیان تەسلیمی سایلۆکان بکەن، بەپێی ئەو پشتیگریەی لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆیان دەکرێت”.
وتیشی، بڕیاردرا بە کردنەوەی دەروازەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەرووی هەناردەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.