سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەغدادی پایتەخت لەگەڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا كۆبووه‌وه و باسیان لە “هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق” کرد.
ئەمڕۆ شەممە 08-04-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی 42ـەم ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی بەدر چووە بەغداد. هەر لەوێدا لەگەڵ نوورى مالیکی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێم لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، “دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و ئاڵنگارييه‌كانى قۆناغه‌كه و هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان تاوتوێ كرد”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى تهبايى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقدا كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى سهختييهكان و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى وڵات به گيانێكى به‌رپرسيارانه‌ى نيشتمانى.