هۆشداری لەئەگەری روودانی لافاو لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆک دەدرێت

هۆشداری لەئەگەری روودانی لافاو لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆک دەدرێت

ئازار 12, 2023 18:39
هۆشداری لەئەگەری روودانی لافاو لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆک دەدرێت
0

لایک

شارەزایەكی بواری كەشناسی هۆشداریدا كە پێویستە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و موسڵ لە ئێستاوە ئامادەكاری بكەن بۆ ئەگەری روودانی لافاو.


سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی، ئەمڕۆ یەكشەممە 12-3-2023 رایگەیاند پێویستە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و موسڵ لە ئێستاوە ئامادەكاری بكەن بۆ ئەگەری روودانی لافاو لە ماوەی نێوان ئێوارەی چوارشەممە تا ئێوارەی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە.


ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە ،چونكە بەپێی هەموو ئەگەرەكان لە ناوەندی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و موسڵ و شارۆچكەو گوندەكانی دەوروبەریان ئەگەری بارانی زۆر و لافاو هەیە.


هەروەها دوێنێ شەممە11-3-2023  ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، ئەگەر ھەیە ڕۆژی سێشەممە 14ـی ئەم مانگە ناوچەكانمان بكەوێتەوە ژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست و بارستەھەوایەكی شێداری گەرمی لەگەڵدا دەبێت كە لە وڵاتی سووریاوە كاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ سەر ناوچەكانمان درێژ دەبێتەوە.


وتیشی: سەرەتا رۆژی سێشەممە لە سنووری پارێزگای دھۆك كاریگەری دەبێت بە بارانبارینی پچڕپچڕ و لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكەشدا بە تاوەبارانی بەخوڕ و بەلێزمە، دواتر بۆ رۆژی چوارشەممە 15ـی مانگ ئەگەر ھەیە حاڵەتەكە بەھێزتر ببێت، بەتایبەت لەسەر سنووری پارێزگای دھۆك بە چالاكبوونی ھەورەتریشقەی بەھێز و بارانی بەلێزمە و زۆر كە لە ھەندێ ناوچەی سنوورەكەدا ببێتە ھۆكاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.

En az 10 karakter gerekli