ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بانکەکان لە رۆژانی پشوودا کراوە بن بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، بەبڕیاری ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە رۆژانی پشوودا بانکەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی کراوە دەبن بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی .
ئاماژە بەوەشکراوە، “چەند رۆژێکە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاکانی هەرێم دەستیپێکردووە و وەزارەتی دارایی و ئابووریش بانکەکانی راسپاردووە هەموو کارئاسانیەک بۆ دابەشکردنی ئەو پارەیە بکەن کە بڕەکەی ، 139 ملیار و 687 ملیۆن دینارە و تایبەتە بە شایستە داراییەکانی 2015ی گەنمی جوتیاران”.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بەمشێوەیە بەسەر جوتیاران پارێزگاکان دابەشدەکرێت، “هەولێر 60 ملیار و 569 ملیۆن و 748 هەزار دینار، لە سلێمانی 44 ملیار و 129 ملیۆن و 404 هەزار دینار، لە دهۆکیش 34 ملیار و 987 ملیۆن و 911 هەزار دینار”.